سلایدەرلە سێدارە دراو

کرماشان؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ٢ زیندانی لەلایەن سیستمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

ڕۆژی چوارشەممە ٢٧ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، دوو زیندانی بە ناوەکانی “بەرزۆ چەقازەردی” تەمەن ٤٥ ساڵ و خێزاندار خەڵکی ماهی دەشت کرماشان و “سەعید نەجەفی” تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵکی ناوچەی سەحەنە سەر بە کرماشان لە لایەن سیستەمی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست لە سێدارە دران.

بە پێی ئەو هەواڵانە، لەسێدارەدانی بەرزۆ چەقازەردی و سەعید نەجەفی لە زیندانی دیزلە ئاوای حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان و لە بێدەنگی تەواوەتی میدیاکانی حکوومەتی ئێراندا ڕووی داوە. دوای جێبەجێکردنی ئەو حوکمە، دامودەزگا حکومییەکانی ئێران لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنییەوە بنەماڵەکانیان ئاگادار کردوونەتەوە.

ع – ر

Related posts

سنە ؛ ئازادی کاتی قانع خاتری بە دانانی بارمتە

Rahim Kholafai

هەوڵی خۆکوژی پەناخوازێکی کورد لەکەمپێکی ئاڵمان

لێدرانی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی پاسەوانی سنووری عێراق

Leave a Comment