سلایدەرگرتن و زیندانمەدەنی

چالاکوانێکی کرێکاریی دەستبەسەر کرا

ک.م.م.ک:
هەینی ۲۹ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناسنامەی ئیقبال شەعبانی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە، بەبێ نواندنی حوکمی دادوەری دەستبەسەر و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیدارەکە لەم شارە.

شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.

جێگای ئاماژە پێدانە کە، لە ماوەی سێ ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ۱۰ چالاکوانی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارەکە دەستبەسەرکراون.
ع. س

Related posts

یاسووج؛ مەحمووف توورەنگ هەمدیسان پاش بانگهێشتی بۆ دادگا دەسبەسەر کرا

Rahim Kholafai

ئیلام; گواستنەوەی هاوڵاتییەک بۆ زیندانی حکوومەت

دەستبەسەری دوو برا لە مەهاباد

Leave a Comment