چوار زیندانی بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدا بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوازران

ک.م.م.ک:

هەینی ٢٩ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، چوار زیندانی بەناوەکانی، سەعید گراوەند، شەهاب گراوەند، سەمەد گراوەند و حسەین گراوەند، خەڵکی کوهدەشت سەربە پارێزگای لوڕستان کە لە پێوەندی لەگەڵ مادە هۆشبەرەکان بە ئێعدام مەحکووم کرابوون، بەمەبەستی جێبەجێکردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی قزڵحەسار ڕاگوازران.

بەگوێرەی هەواڵەکە، هاوژینی سەعید گراوەند لە ڤیدیۆیەکدا داوای لە خەڵک کردووە لە بەرانبەر زیندان بەمەبەستی ڕاوەستاندنی ئێعدامی زیندانیانی مەحکووم بە ئێعدام کۆبوونەوەی ناڕەزایی ڕێکبخەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *