برینداربوونی کۆڵبەرێک لە بەرزاییەکانی هەورامان

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی سەعدی دانش پەژووە تەمەن ٣٨ ساڵ خەڵکی گوندی دەرگا شێخان سەر بە شاری مەریوان لە بەرزاییەکانی تەتەــ هەورامانــ کەوتە خوارەوە و بریندار بوو.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، دوابەدوای ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕاستەوخۆ تەقەی لێ کراوە و لە ناوچەی پشتەوە(سمتی )بریندار بووە.

شیاوی باسە، سەدان کۆلبەری دیکە ماوەی سێ ڕۆژە لەسەر یەک، بەبێ خواردن و ئاو، لەلایەن هێزە سنوورییەکانی ئێرانەوە گەمارۆ دراون و لە دۆخێکی زۆر سەختدان.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *