سنە؛ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانی ٢ زیندانی

ک.م.م.ک:

بە پێی ڕاپۆرتەکان، چوارشەممە ٢٨ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو بەندکراو بە ناوەکانی مستەفا ساڵحی خەڵکی گوندی دێزڵی سەوڵاوا و جەمشید کەریمی خەڵکی دێولان لە زیندانی ناوەندیی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە سێدارە دران بە تۆمەتی کوشتنی بە ئەنقەست.

بەپێی ئەم ڕاپۆرته، حوکمی ئێعدامی جەمشید کەریمی به هۆی ڕێککەوتنی بنەماڵەی قوربانییەکە به پێدانی 4 ملیار یاداشتنامە بە شێوەیەکی کاتی ڕاگیرا، بەڵام دوای گواستنەوەی بۆ بەشی گشتیی زیندان، جارێکیتر گواسترایەوه بۆ بەشی ئێعدام و حوکمەکەی جێبەجێ کرا.

پێویستە بگوترێ ئەم دوو زیندانییە ڕۆژی شەممە ٢٣ی گوڵان لە بەشی گشتیی زیندانەوە بۆ زیندانی تاکەکەسی گواستراوبوونەوە بۆ جێبەجێکردنی حوکمی لەسێدارەدانیان.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *