هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دەستیان دایە دەستبەسەرکردنی دوو هاوڵاتی وبانگهێشتی دوو چالاکی کرێکاری دیکەی کورد بۆدادگاە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان: ڕزگار ئەمینی خەڵکی شاری ورمێ ودانیشتووی شاری شنۆ بەهۆکاری نادیار لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ڕۆژی یەکشەممۆ ۱۱ی ڕەزبەر دەستبەسەرکرا وڕاگوازرا بۆشوێنێکی نادیار.
لەلایەکی دیکەوە خوێندکارێکی کورد خەڵکی گوندی زێوەی سیلوانای ورمێ بەناوی محەممەد ئێحسانی کوڕی عەلی خوێندکاری بواری مافەکانی زانکۆی ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.
هەروەها دادگای شاری کامیاران لەڕۆژهەڵای کوردستان، دوچالاکی کوردی بەناوەکانی ئومێد ئەحمەدی ومێهرداد سەبووری بانگهێشتی دادگا کردووە. ئەم دووچالاکە کوردە ئەوڕۆ ۱۲ی ڕەزبەری دەبێ سەردانی دادگای کامیاران بکەن.
ئەم دوو گەنجە کامیارانییە لەدەماودەمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە سەرەتای گوڵانی ئەوساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەرکرابوون وبەشێوەی کاتی وبە دانانی بارمتە لەزیندان ئازاد کرابوون.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان


