ک.م.م.ک:
بە پێی زانیارییەکان، سوودەکانی ڕیزبەندی پیشەیی “ئارام قادری” لە ئەندامانی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان- مەریوان لەلایەن ئیدارەی پەروەردەوە لابراون.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، تا ئێستا سوودی ڕیزبەندیکردنی زیاتر لە ٥٠ چالاکی سەندیکای مامۆستایانی کوردستان- مەریوان لە لایەن پەروەردەوە لابراوە.
پێویستە وەبیری بخەینەوە، ئارام قادری، چالاکوانی یەکێتی مامۆستایان، لە ٢٦ی پووشپەڕی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوای ڕۆژێک، بە دانانی بارمتە به شیوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کرا بوو.
ئەم چالاکە پیشەییە مامۆستایان لە ١٩ی ڕێبەندانی هەمان ساڵدا، بۆ خستنەڕووی دوا بەرگریی خۆی، بانگهێشتی لقی یەکەمی لێکۆڵینەوەی دادگای حکوومەت لە شاری مەریوان کرا و تۆمەتبار کرا بە پڕوپاگەندەکردن دژی دەسەڵات.
پێویستە بگوترێ، لقی بیروڕای دادگای گشتی و شۆڕشی حکوومەت لە مەریوان داوای بەدواداچوون و دەرکردنی بڕیار بۆ ئەم چالاکە پیشەییەی مامۆستایانی کردووە.
ع – ر