ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە بەردەوامی هێرشە شیمیاییەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە ئەمڕۆ قۆتابخانەکانی کچان -ی فەرهادی و عەلیزادە لە گەڕەکی نایسەر لە سنە بە هێرشەکانی شیمیایی بە ئامانج گیراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی چڕی گازی شیمیاییەوە، ژمارەیەک لە قوتابی ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید و کەوسەر.
شایانی باسە کە دوای هێرشە شیمیاییە سیستەماتیکییەکانی سەرماوەزی ساڵی ڕابڕدوو سەر قوتابخانەکانی کوردستان تا ئێستا لانیکەم یەک خوێندکار لە کوردستان گیانی لەدەستداوە و بە سەدان خوێندکاری دیکەش ژەهراوی بوون.
ع. س