زیندانییەک لە بەندیخانەی دیزێڵ ئاوا لەسێدارە درا

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ۲۰ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، زیندانییەک بە ناوی سابیر پەیامییان، ۳۴ ساڵ، خەڵکی شاری شائاباد لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری ئێرانەوە لە زیندانی دیزێڵ ئاوا لە کرماشان لە سێدارە درا.

جێی ئاماژەیە کە ناوبراو ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەرکرا و لەلایەن دەزگای دادوەری حکوومەتی ئێرانەوە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا.

پێویستە ئاماژە بەوەش بکرێت کە لە سێدارەدانی ئەو بەندکراوە بە بێدەنگییەکی تەواو لەلایەن دەوڵەتی ئێران و میدیا ناوخۆییەکانەوە ئەنجام دراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *