خورماوا؛ دەستبەسەری ڕاهێنەرێکی زۆرانبازی

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، ناوبژیوان و ڕاهێنەری زۆرەبان مەحسەی سلێمانی خەڵکی خورماوا لە پارێزگای لوڕستان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، تاکاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و جۆری ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵی ناوبراو بەدەستەوە نییە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، مەحسە سلێمانی ٢٥ی خەزەڵوەری ساڵی پار لەڕەوتی شۆڕشی ژینا و سەرهەڵدانە گشتگیرەکان دەستبەسەر و ماوەی مانگێک لە زیندانی ئێران لە خوڕەماوا زیندانی کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *