ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٠ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، حوکمی لەسێدارەدانی سابر پەیامیان، هاووڵاتیی خەڵکی شاری شاباد، لە زیندانی دیزلە ئابادی حکوومەتی ئێران لە کرماشان جێبەجێ کرا.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ئەم هاووڵاتییە ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و لە لایەن سیستمی قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا بوو.
ع – ر


