دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی شاری پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی “مووسی ئیسماعیلی” خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵی بچووکە، خەڵکی گوندی پەسوێ سەر بە پیرانشار، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی هێزە بە ناو ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە، دەستبەسەر کردنی ناوبراو بێ نواندنی بڕیاری دادوەر ڕووی داوە.

هەروەها هێزە سەرکوتکەرەکان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێلی تایبەتی موسا ئیسماعیلی دا گرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە و تا ساتەوەختی نووسینی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەبارەی تۆمەت و هۆکاری دەستبەسەرکردنی ناوبراوەوە نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *