لوڕستان؛ ژنێکی گەنج لە شاری کوهدەشت بەبیانووی شەرەفپارێزییەوە کوژرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی هەواڵگری KMMK، چوارشەممە ١٣ی گوڵانی٢٧٢٣ی کوردی، ژنێکی گەنج بەناوی مەعسوومە مەهەکی ٢٩ ساڵ تەمەن، دانیشتووی گوندی دەم رووستان سەربە شاری کووهدەشت لەلایەن باوکیەوە بەبیانووی شەرەف پارێزی کوژرا.

بەگوێرەی هەواڵەکە، دایک و بابی ئەم ژنە گەنجە، کچەکەیان لە تەمەنی ١٥ ساڵییەوە و بەزۆرە ملێ لە پیاوێکی بەتەمەن و تووشبووی مادە هۆشبەرەکان مارە کردبوو.

شیاوی باسە، ئەم ژنە گەنجە لەم هاوسەرگیریە زۆرەملەیە خاوەنی کچێکی تەمەن ٩ ساڵ بەناوی سووگوڵە و لە کۆتاییدا لە درێژەدانی ژیان لەگەڵ هاوژینی تووشبووی مادە هۆشبەرەکان وەڕەز و جوێ ببوویەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *