چارەنووسی نادیاری کەماڵ لوتفی باوکی یەکێک لە شەهیدانی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٥ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی هەواڵی گواستنەوەی کەماڵ لوتفی باوکی شەهیدی ڕێگەی ئازادی ڕەزا لوتفی خەڵکی دێولان بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە کامێران لە میدیاکان بڵاو بووەوە، دواتر کە بنەماڵەکەی بە شوێنداچوونی بۆ دەکەن کاربەدەستانی گرتووخانەی ئێران لە کامێران پێیان دەڵێن کە، ناوبراو گواستراوەتەوە بۆ زیندانی ئێران لە قوڕوە، بەڵام لە کاتی ئاماژەدان بەم زیندانە، بەرپرسانی زیندانەکە بنەماڵەی کەماڵ لوتفییان ئاگادار کردووەتەوە کە ناوبراو گوازراوەتەوە بۆ زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە.

پێویستە لەبیرمان بێت کە دوای مردنی کوڕەکەی، کەماڵ لوتفی تووشی ئەشکەنجەیەکی زۆر کراوە بۆ ئەوەی دان بەوەدا بنێت کە کوڕەکەی لەلایەن نەیارانی حکومەتەوە کوژراوە، بەڵام ئەو ئەم دۆخەی قبوڵ نەکردووە و لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی خۆیدا لەسەری سۆشیال میدیا ڕایدەگەیەنێت دەڵێت کوڕەکەی ڕۆژی یەکشەممە، پوشپەڕی ٢٧٢٢ی کوردی بە دەستی هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە.

پێویستە بگوترێ تا ساتەوەختی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، کەسووکاری ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەکیان لەسەر تەندرووستی و شوێنی سەرپەرشتی ئاماژەپێکراو نییە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *