منداڵێک بە هۆی تەقینەوی مینێک دوو دەست و چاوێک خۆی لەدەست دەدات

ک.م.م.ک:
هەینی ۱٥ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان بۆی دەرکەوتووە کە، ئارشیا نووری، منداڵێ تەمەن نۆ ساڵ خەڵکی گوندی سەراواقامیش-ی سەر بە سنە، کە بە هۆی تەقینەوەی مینەوە بریندار ببوو، لە کۆتاییدا دوو دەست و یەک چاوی لەدەستدا.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، ئارشیا نوری کە لەگەڵ منداڵێک دیکە بە ناوی پیشڕۆ سەمەدی ۱۱ ساڵە، کە لە کاتی یاریکردن لە نزیک بنکەیەکی سەربازی نزیک گوندی سەراوقامێش، کە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە بریندار ببوو، لە کۆتاییدا دوای چەندین نەشتەرگەری هەردوو دەست و چاوێک خۆی لەدەستدا.


جێگای ئاماژە پێکردنە کە دوای تەقینەوەی مینەکە، باری گشتی ئارشیا نووری بەهۆی برینەکانیەوە خراپتر بوو، بەڵام پێشرۆ سەمەدی دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گەیشتۆتە دۆخێکی جێگیر.

شایانی باسە کە، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ۷ی گۆڵان، ئارشیا نووری و پیشرۆ سەمەدی لە کاتی یاری لە دەورووبەری گوندی سەراۆقامیش کە ۱۵ کیلۆمەتر لە شاری سنەوە دوورە، بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە لە نزیک بنکەیەکی سەربازی بریندار ببوون و گواستراوبوونەوە بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شارەکە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *