ک.م.م.ک:
دووشەممە ١١ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دوو هاوڵاتی بەناوەکانی ئەحمەد غوڵامی کوڕی حسەین ٣٥ساڵ تەمەن و ڕەسووڵ عوبەیدی کوڕی مستەفا ٤٠ ساڵ تەمەن، هەردوو کەس خەڵکی گوندی سویچ سەربە شاری بانەیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگواست.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەحمەد غوڵامی لەکاتی کار کردن لەسەر زەوی کشتووکاڵی لەلایەن هێزێکی ٥٠کەسییەوە هێرشی کرایەسەر و دەستبەسەر کرا، ماڵەکەی پشکێنرا و کەلووپەلی تایبەتی وەکوو چەندد پەرتووک، موبایل، مۆتۆر سیکلێت و ماشێنەکەی دەستی بەسەردا گیرا و لەگەڵ خۆیان بردیانن.
لەلایەکی دیکەوە هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران، ڕەسووڵ عوبەیدی کەبەهۆی تەقینەوەی مین، کەمئەندام ببوو، لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و دەستیان بەسەر کەلووپەلە تایبەتەکەیدا گیرا و لەگەڵ خۆیان بردیانن.
جێگای ئاماژەیە کە، هەردوو هاوڵاتی ڕفێنراو خێزاندار و هەر کامیان خاوەنی دوو منداڵن.
شایانی باسە کە، تا کاتی ئامادە کردن و بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە شوێنی ڕاگیران و چارەنووسی ئەم هاوڵاتیانە بەدەستەوە نییە.
ق.ش