بانگهێشتی هاوڵاتییەک بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە سنە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٣ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەکی خەڵکی تەنگیسەر سەربە شاری سنە و دانیشتووی گەڕەکی حەسەناوا بەناونیشانی نەعیم محەممەدپوور بەمەبەستی لێپرسینەوە بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتت ئێران لەو شارە کرا.

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم هاوڵاتییە بەبۆنەی چالاکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە پتر لە ٥ کاتژمێری بەردەوام لێپرسینەوە و پشکنینی لەسەر کرا، و بە لێوەرگرتنی واژۆ و بەڵێننامەی نووسراوەیی ئازاد کرا.

بەپێی زانیارییەکان، نەعیم محەممەدپوور پاش لێپرسینەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوو هەڕەشەی لێکرا کە لە ئەگەری بەردەوامی چالاکی بەدەر لە نەریتی کۆماری ئیسلامی، لەگەڵ حوکمی قورسی قەزایی ڕووبەڕوو دەبنەوە.

شیاوی باسە کە، نەعیم محەممەدپوور خاوەنی منداڵێکی کەمئەندامە و بۆ خۆیشی چەندد ساڵ دەبێت کە نەخۆشی دڵی هەیە بەڵام بەم حاڵەشەوە چەندد جار لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە بانگهێشت و ئەشکەنجەی ڕۆحی و جەستەیی کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *