ک.م.م.ک:
چوارشەممە ١٣ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، مامۆستایەکی سوننە مەزەب بەناونیشانی سابیر خودامورادی، چالاکی ئاینیی و پێشنوێژی شارۆچکەی قەوخ سەربە شاری سەقز پاش بانگهێشت و دادگایی کردن لە دادگای تایبەتی مەلاکان لە هەمەدان لە سێ قۆناغی جیاوازدا، بەتۆمەتی چالاکی پڕووپاگەندایی دژبە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی، حوکمی ٧ مانگ زیندانی تەعزیری و لێدانی ٧٢ قامچی بەسەردا سەپێندرا.
شیاوی باسە کە، ناوبرا لە ۱۳ سەرماوەزی ۲۷۲۲ـی کوردی، دووی رێبەندان ۲۷۲۲ و هەروەها لە ۶ـی گۆڵانی ۲۷۲۳ـی کوردیدا بۆ دادگای تایبەتی رۆحانییەت (تایبەت بە مەلاکان) لە هەمەدان بانگهێشت کنبوو.
بەپێی هەواڵی کەمپەینی بەرگری لە مافەکانی زیندانیانی سیاسیی و مەدەنی، ئەم حوکمەی کە لەو دادگایەدا بۆ ناوبراو دەرچووە، پێویستە جێبەجێ بکرێت.
ق.ش