ئیلام؛ چالاکێکی مەدەنی لە بانگهێشتنامەیەکدا بانگهێشتی دادگا کرا

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چالاکێکی مەدەنی بەناونیشانی ئاریەن کۆخایی کوڕی نەورۆز خەڵکی شاری ئیلام لە بانگهێشنامەیەکدا بانگهێشتی دادگای حکوومەتی ئێران و بەپێی هەواڵەکە دەبێ ئەوڕۆ پێنجشەممە ١٤ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، خۆی ڕادەستی دادگا بکات.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو تا ئێستە خۆی ڕادەست نەکردووە و چارەنووسی نادیارە.

شیاوی باسە ئاریەن کۆخایی لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکان لە ماڵی خۆیان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و ڕادەستی سپای پاسداران لقی ساروڵڵا کرا و کەوتەبەر ئەشکەنجەی گران و پەراسوویەکیان شکاند و ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ساڵی پار ڕادەستی گرتووخانەی ناوەندی کراو و ٨ ڕۆژ دواتر دەستی دایە مانگرتن لە خواردن و لێو و گوێ، قامک و چاوی خۆی دووریەوە و لەسەر بەڵێنی ئەوەی کە ڕێگەی پێدەدەن چاوی بە هاوڕێیەکی هاوتاوانی خۆی بکەوێ پاش دە ڕۆژ مانگرتنەکەی دەشکێنێ و دواتر بەرپرسانی گرتووخانەکە بەڵێنەکەیان دەشکێنن و ئەویش دەست دەداتە خۆکوژی و دەماری دەستی خۆی دەبڕێ و دوای چارەسەری ڕادەستی زیندانی ناوەندی پارێزگای ئیلامی دەکەن.
جێگای ئاماژەیە، ناوبراو دواتر بە بارمتەی ٨٠٠ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازادی دەکرێت.

شیاوی باسە ناوبراو بە تۆمەتی هەوڵی چەکداری و تێکدانی ئاسایشی باڵای وڵات محاربەی بەسەردا سەپێنراوە و لە بانگهێشتنامەیەکدا بانگهێشی دادگا کراوە و مەترسی ئەوە هەیە حوکمی مەترسیداری بەسەردا بسەپێنن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *