هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵانی ساڵی٢٧٢٣ی کوردی، خوێندنگەی ئێلاهەی کچان لە کرماشان و قوتابخانەی عەلی محەممەدی کچان لە بانە درانە بەر هێرشی کیمیاوی.

سەرچاوە ئاگادارەکان لەو بارەوە ڕایانگەیاند: هێزەکانی ئینتیزامی ئێران پاش کیمیاباران هێرشیان کردە سەر خوێندنگەی ئێلاهیەو هەڕەشەیان لە خوێندکارەکان کردووە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ژمارەی بریندارانی ئەو قوتابخانانە نییە.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *