ئازادی کەیوان زەندکەریمی بەدانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

سێشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی کەیوان زەندکەریمی ٢٩ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سنە پاش تێپەڕینی پتر لە ١٢٠ ڕۆژ دەستبەسەری و لێپرسینەوە، بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لەشاری سنە ئازاد کرا.

جێی سەرنجە، ناوبراو لە ڕێکەوتی٧ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێرانەوە لەشاری سنە دەستبەسەر و لەژێر گوشار و لێپرسینەوەی گرانی دامەزراوە ئەمنییەکاندا بووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *