کوردێکی ڕۆژهەڵاتی مەترسی دیپۆرت کردنەوە لە لایەن وڵاتی سوئدەوە لێدەکرێت

کۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان: بەپێی ڕاپۆرتی ماڵپەڕی «ڕۆژنیوز» کامران میرزاییان، پەنابەر لە وڵاتی سوئد هەڕەشەی ڕادەستکردنەوە بۆ ئێران لێدەکرت.

بەپێی ئەو سەرچاوەیە کامران میرزاییان خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە کەساڵی 2014 لە وڵاتی سوئد داوای پەنابەری کردوە و لە دوای ئەوەی کەیسەکەی وەک پەنابەر سیاسی وەرناگیردرێت و هەڕەشەی ڕادەست کردنەوەیان بۆ ئێران لێکردوە و ڕایان گەیاندوە کار لە تەلە فزیوندا نایەتە حیساب بۆ ئەوەی دژ بەری کۆماری ئیسلامی بیت.

بە پێی هەمان سەرچاوە، ئۆرگانی بڵاوکردنەوی ڕۆژنامەنوسان لە سوئد ڕاپۆرتێکی لە مەڕ دۆخی میرزاییان بڵاوکردۆتەوە.

هەروەها لە لایەن کوردانی سویدەوە کەمپینێکی واژۆ کۆ کردنەوەیان بۆ پشتگیری لە کامران میرزاییان کۆ کردۆتەو باسیان لە کردەوەکانی کۆماری ئیسلامی کردوە کە لە ناو خۆی ئێیرانیدا، ئوپوزسیون و چالاکوانانی مەدەنی و مێدیایی زیندانی و ئەشکەنجە دەکات و هەندێ جاریش دەچنە پای سێدارە و ئێعدام و بەو پێیە لە ئەگەری ڕادەستکردنەوە میرزاییان بۆ ئێران بە دڵنییایەوە ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە.

شایانی باسە بگوترێت کامران میرزاییان ماوەی چەند ساڵێک لە ناو پارتێکی دژبەری ئێراندا وەکوو مێدیاکارێک چالاکی کردوە و ئێستاش لە وڵاتی سوید کار بۆ تەلفزیونی نەورۆز تی ڤی دەکات.

کۆمەڵەی ماف مرۆڤی کوردستان