قوتابخانەکانی بنت ئەلهۆدا، مێعراج و کیمیای کچان لە سەققز و سنە کرانە ئامانجی کیمیاباران

ک.م.م.ک:

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی، قوتابخانەی کچانی بنت ئەلهودا و مێعراج لە شاری سەقز بە کیمیاباران کرانە ئامانج و ژمارەیەک خوێندکار ژەهراوی کران و بۆ ناوەندە پزیشکییەکانی ئەو شارە گوازرانەوە.

لە هەمان کاتدا کیمیابارانی ئامادەیی کچانی کیمیا لە شاری سنە ئەنجامدرا و لانیکەم ٦ خوێندکار ژەهراوی کراون و گواستراونەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان.

بەگوێرەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کەسانی ئەمنییەتی و ئینتیزامی ڕێگەیان نەداوە ئەو قوتابیانە لە قوتابخانەکە دەربچن.

ع – ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *