ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی ئاپریل ۲۰۲۳، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کرداوەتەوە.
ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.
حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.
ئێعدام
لەم مانگەسیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ۲ كەس حووكمی ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە، رێژی ئێعدام هاوڵاتیان بەرەو بەرزبۆنە.
دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی ۳۷ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون.که لە ناویان دا ۴ کەس حووکمی زیندانیان پێدراوە. رێژەی گیراوانی ژن ٤ کەس بووە.
کۆڵبەر و کاسبکار
کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ۵ كۆڵبەر و كاسبكار کووژراون ۲ کەسی تریش بە گرانی بریندار کران ون.
خۆکوژی
ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بە تایبەتی لە ناو منداڵان بووین. لەم مانگە دا ۲ ژن کوژاو، ۳ ژنی تر خۆی کوشتووە هەروەها ۳ پیاو خۆکووژیان كردووە ۲ کەسی تریش کووژراون.
مین
بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ۳ کەس بەگرانی بریندار بوون.
لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان ۴ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەی لێکراو گیانی لە دەستدا هەروەها هەوڵاتكی دەستبەسەركراو بەهوی بێبەشی ڵە یارمەتی پزیشكی ژیانی لە دەستدا.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان