ک.م.م.ک:
هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بەناونیشانی عەلی گوڵمحەممەدی بەتۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی ئێرانی لە لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە ٣٢ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو لە ٢٥ی بەفرانبارت ٢٧٢٢ی کوردی، بەبێ نواندنی حوکمی قەزایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕاگوازرا. ئەم هاوڵاتییە پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە بۆکان گوازرایەوە.
شیاوی باسە کە، عەلی گوڵمحەممەدی لە کاتی دەستبەسەری لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری بووە.
جێی سەرنجە کە، ئەم هاوڵاتییە بۆکانییە لە ڕۆژی ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵ ٢٧٢٢ی کوردی، بە شێوەی کاتی بەدانانی بارمتەی ٣٠٠ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگا لا زیندان ئازاد کرابوو.
ق.ش