ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، وەرزشوانی ناسراوی خەڵکی سنە ئەشکان مروەتی ٢٧ساڵ تەمەن، بەبۆنەی ئەوەی دایکی لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە بارمتە گیراوە ناچار بووە خۆی بە باڵوێزخانەی ئێران لە هەولێت بناسێنێ و خۆی ڕادەست بکاتەوە.
شیاوی باسە، ئەشکان مروەتی لە ڕێکەوتی٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی، لەڕەوتی خۆپیشاندانە گشتگیرەکانی کوردستان و ئێران پاش تێهەڵچوون لەگەڵ هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێران لە گۆڕەپانی ئێقباڵی سنە، بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزر چەکدارەکان بریندار و بۆ نەخۆشخانەی کەوسەری سنە ڕاگوازرا و بەپەلە نەشتەرگەری بۆکرا.
ئەم وەرزشوانە گەنجە لە ڕێکەوتی ٣ی بەفرانباری ساڵی پار بە یارمەتی گەنجانی شۆڕشگێڕ لە زیندان هەڵهاتبوو.
شیاوی باسە، ئەشکان مروەتی لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە بە محاربە تۆمەتبار کراوە.
ق.ش