کوشتنی حکوومی مەهسا زەڕین چنگ وەرزشوان و چالاکی مەدەنی لە بەرزاییەکانی شاری تاران

ک.م.م.ک:

بەپێی زانیارییەکان؛ تەرمی هاوڵاتییەک بەناونیشانی مەهسا زەڕین چنگ ٣٢ ساڵ تەمەن، خەڵکی شاری ئیلام، پاش چەندد ڕۆژ نادیاربوون لەبەرزاییەکانی دەورووبەری تاران دۆزرایەوە و لەژێر چاودێری ئەمنی چڕوپڕی ئەمنییەتی لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانیی حکوومەتی ئێرانەوە لە بەهەشتی ڕەزای شاری ئیلام ئەسپەردەی خاک کرا.

شیاوی باسە، دامەزراوە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران هاوکات لەگەڵ نادیاربوونی ناوبراو، دەستیان دایە پشکنینی ماڵی باوکی مەهسا و هەموو کەلووپەلی تایبەتی ئەویان دەستبەسەردا گرتووە.

هەر لەم چوارچێوەیەدا بنەماڵەی مەهسا زەڕین چنگ لەلایەن دامەزراوە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەیان لێکراوە کە نابێ ئاماژە بە هۆکاری سەرەکی مردنی کچەکەیان بکەن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *