ئامریکا دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران بە پشتیوانانی سەرەکی تڕۆریزم دەناسێنێت

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان , ساڵانە وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە راپۆرتی ساڵانە لە مەڕ ترۆریزم ڕۆژی چوارشەممە ۱۹ ژوەن ۲۰۱۷ زایینی بەرابەری ۲۸ پووشپەڕی ۱۳۹٦ وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆیدا لە مەڕ ترۆریزم ، دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵی ۲۰۱٦ زایینیدا لە پلەی یەکەمی وڵاتانی پشتیوانی ترۆردا پێناسە دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتەکە ، کۆماری ئیسلامی ئێران یەکێک لە سەرەکیترین پشتیوانانی گرووپگەلی ترۆریزمە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بە تایبەت لە سوریا، عێراق ، غەزە و لۆبناندا دەناسرێنێت و دەڵێت کە پێداویستی ئابووری ، سەربازی و هەر وەها پەروەردە کردنی حیزب‌وڵای لۆبنان لە ڕێگای کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دابین دەکرێت.

مخابن وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا ڕایدەگەیەنێت کە سەرەڕای زۆر بوونی هێرشگەلی ترۆریزمانە لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران و گرووپگەلێک وەک داعش و بوکوحەرام ، ژمارەی قوربانیانی ئەم هێرشانە بە پێی ساڵی ۲۰۱٦ بە ڕێژەی ۹٪ دابزیوە و ڕێژەی قوربانیان؟لە ۱۱ هەزار و ۷۷٤ کەسەوە دابزیوە بۆ ۱۱هەزار و ۷۲ کەس .

جێگای وەبیرهێنانەوەیە کە لە سەرەتای دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە کەڵک وەرگرتن لە کردەوەی ترۆر و ترۆریزم ، ئۆپۆزیسیونی ناوخۆ و دەرەکی خۆی کردوەتە ئامانج بۆ لە نیو بردنیان کە بۆ نموونە دەتوانین ئاماژە بە ترۆری ڕێبەرانی پارتی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران لە دوو وڵاتی ئۆتریش و ئاڵماندا بدەین کە لە ترۆری ڕیستورانتی میکۆنۆس لە وڵاتی ئاڵماندا ، پۆلیسی ئاڵمان بە دەستبەسەر کردنی ئەو کەسانەی کە لە ترۆرەکەتدا دەستیان بوە ، دادستانی ئاڵمان ڕێبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ،سەرۆک کۆماری ئەو کاتە ، وەزیری کاروباری دەرەوەی و وەزیری ئیتلاعاتی بە تاوانبار ناسی و سزای دەستبەسەر کردنیانی دەرکرد .

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان