هاووڵاتییەک لە شاری بوکان سزای زیندانی بەسەردا سەپێندرا

ک.م.م.ک:

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی وەدەست کەوتووە؛ هاووڵاتییەک بە ناوی “مەسعوود دارسەنج” خەڵکی شاری بوکان بە تۆمەتی ئەندامی یەکێک لە حیزبەکانی کوردستان و ئۆپۆزسیۆن ئێران و بەشداری لە گردبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی گشتی لەلایەن لقی ١٠١ی دادگای تاوانەکانی ئێران لەو شارە ٢ ساڵ و ٩ مانگ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت؛ ڕۆژی یەکشەممە ٢٥ی بەفرانباری ساڵی رابردوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا و بۆ گرتنگەی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ گوازرا بووە و پاش مانگێک لە دەستبەسەر کرانی بە دانانی بارمتەی ٣٥٠ملیون تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە بەندیخانەی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
ع- ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *