بانگهێشتی مامۆستایەک ئایینی بۆ دادگای ڕۆحانییەت لە ورمێ

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ٧ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، مامۆستایەک کورد بە ناوی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی پێشنوێژی گوندی مەراغان-ی سەر بە سەردەشت بانگهێشتی دادگای تایبەتی ڕۆحانییەت لە ورمێ کرا.

بەپێ هەواڵەکە، ناوبراو لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوودا، لە ڕەوتی یارمەتیگەیاندن بە بوومەلەرزەلێدراوانی خۆی، بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەسبەسەر و لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی حکوومەت لە ورمێ ئازاد کرابوو.


جێگای ئاماژە پێکردنە کە، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی مامۆستا فەتحوڵڵا ڕۆستەمی هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *