کامێران؛ دەزگا ئەمنییەتییەکان هەڕەشە لە بنەماڵەی زیندانیی سیاسی پێژمان فاتحی دەکەن

ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چوارشەممە ٦ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە شاری کامێران، ئەفسانە یووسفی دایکی پێژمان فاتحی ۲٨ ساڵە زیندانیی سیاسی کورد و خەڵکی کامێران، بانگهێشتی ئەم دەزگا ئەممنییەتییە کردووە و پاش چەنددین کاتژمێر لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا، هەڕەشەی دەستبەسەرکردنی ئەندامانی دیکەی ئەم بنەماڵە کردووە.

هەروەها ئیدارەی ئیتلاعات هەڕه شەی ئەوەیان کردووه که دەبێت بنەماڵەکە خۆیان له قسەکردن کردن لەبارەی بارودۆخی منداڵەکەیان له زینداندا بپارێزن.

جێگای ئاماژە پێکردنە کە، ئەم پێژمان فاتحی بۆ ماوەی نۆ مانگە لە گرتووخانەی دەزگائەمنییەتییەکانی حکوومەت دا دەستبەسەر و لەم ماوەیە دا، لە دەستپێگەیشتنن بە پارێزەر و چاوپێکەوتننی بنەماڵەکە و کەسووکاری بێبەری کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *