بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەم کرێکارە کوردەی خزمەتگوزاری شاری لەشاری کەنگاوەر سەربە پارێزگای کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان دژبە خەمساردی خاوەنکار دەستی دایە خۆسوتاندن.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ڕۆژی ٦ی ڕەزبەری ئەوساڵ کرێکارێکی کوردی خزمەتگوزاری شاری کەنگاوەر سەربە کرماشان لەڕۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی پێنەدانی حەقدەست بۆماوەی ٤مانگی وگوشاری ئابووری پڕوکێنەر لەسەر ژیانی بنەماڵەکەی بەنیشانەی ناڕەزامەندی دژ بەو دۆخە نەشیاوە لەبەردەرکی شارەوانی کەنگاوەری ئاگری لەجەستەی خۆی بەردا، وتائەم ساتە وەختە ڕەوشتی جەستەیی ناوبراو ناجێگیر ڕاگەیەندراوە و ئەم دیاردەیە بۆبەهۆی ناڕەزایی دەربڕینی هاوڵاتیانی ئەوشارە ولەبەرانبەر قایمقامییەتی وشارەوانی کەنگاوەر گردبوونەوەی ناڕەزاییان پێک هێنا.
زۆرینەی کرێکاران لەڕۆژهەڵااتی کوردستان بەشێوازی نیوکات (نیوەی ڕۆژێک) کاریان بۆدابین دەکرێ ولەهیچ کام لە ماف و پوانەکانی وەکوو تەئمینی دەرمانی وتەئمینی بێکاری بایەخمەند نابن. بەم حاڵەشەوە بەرپرسانی پێوەندی دار هیچ چەشنە یاسایەکی تێروتەسەلیان بۆ ڕێخستن وئۆرگانیزەکردنی ئەم چینە چەوساوەی کۆمەڵگایان لەبەردەست نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان