بێ ئاگاییسلایدەرسیاسیگرتن و زیندانهەواڵەکان

دایک و کچێکی مەریوانی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە دەستبەسەر کراون

ک.م.م.ک:

چوارشەمە ۳۰ـی خاکەلێوەی ۲۷۲۳ی کوردی(۱۹ـی ئاپریلی ۲۰۲۳ـی زایینی) هێزە سنوورییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ژینۆ ساوچی ۲۲ سال تەمەن و کچە منداڵەکەی بە ناو ژولیا فەرامەرزی ۱٨ مانگە ـیان لە کاتێکدا هەوڵی بەجێ هێشتنی کوردستانیان ئەدا دەستبەسەر و بۆ شوێنکی نادیا راگواست.

بە گوێرەی بەدواداچوونی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم دایک و کچە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و شاری مەریوانن و ژینۆ پێشمەرگەی حزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانە و بە نیاز بووە بەرەو ئرووپا سەفەر بکات.

شایەنی باسە ئەو هێزەی هەرێمی کوردستان کە ئەم چالاکە سیاسیە و چەند کەسێکی دێکەیان دەستبەسەر کردووە سەربە هێزەکانی پارتی دێموکراتی کوردستانن و بە پێی بەدواداچوونەکان، دەستبەسەر کاوەکانیان بۆ زۆنی هەولێر گواستووەتەوە.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لە چارەنووسی ژینۆ ساوچی و دەستبەسە کراوانی دیکە هەواڵ و زانیارییەک بەدەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، چارەنووس و تەندرووستی چالاکانی سیاسی دەستبەسەر کراو لەلایەن هێزەکانی هەرێمی کوردستان و پارتی دێموکراتی کوردستان، لەئەستۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەزانێت و لەو ئیدارەیەو لایەنە پەیوەندیدارەکان داوادەکات چیدی رێگە بە تەنگەژەکردنی دۆخی چالاکانی سیاسی و پەنابەرانی رۆژهەڵاتی کوردستان نەدەن با تەنها ئەو خەم و ترسی هێرشە تیرۆریستیەی داگیرکەرانی کوردستان، کەسێبەر بەسەر ژیانی تێکۆشەرانی رۆژهەڵاتی کوردستاندا کێشاوە بەس بێت و چیدی لە سایەی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا هەست بە پارێزراوی و ئەمنییەتی گیان بکرێت بۆ ئەندامی حزبەکان و چالاکانی سیاسی سەربەخۆ.
م.ه

Related posts

کوشتنی هاووڵاتییەکی خەڵکی بانە و دەستبەسەر کردنی هاووڵاتێکی تری خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزە سەرکوتکارەکانی ئێران

دۆخی قوتابخانەی گوندی سپی گەڵا(سفیدبرگ)یسەربە جوانڕۆ نالەبارە

ژنێک لە پاوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

Leave a Comment