باوکی یەکێک لە گیان بەخت کردوانی شۆرشی ژن، ژیان، ئازادی رەوانەی بەندیخانەی کرا

ک.م.م.ک:

سێشەممە ڕێکەوتی ۵ی گوڵانی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، باوکی گیان بەخت کردووی ڕێگەی ئازادی” ڕەزا لوتفی” بە ناوی کەماڵ لوتفی خەڵکی شاری دێوەڵان پاش لێپرسینەوە و لێپێچینەوەی نادادپەروەرانە و دوا بە دوای یەکدا رەوانەی بەندیخانەی شاری کامێران کرا.

کەمال لوتفی پاش گیان بەخت کردنی کوڕەکەی لە ژێر گوشار و ئەشکەنجەی دەروونی دا دەیانویست دان بەوە دا بنێت کە کوڕەکەی لە لایان دژبەرانی حکوومەت کوژراوە بەڵام ڕەتی کردبۆوە و لە کورتە فیلمێک دا رایگەیاند بوو کە کوڕەکەی لە لایان هێزە سەرکوتکەرەکانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی کوژراوە هەر لە بەر درکاندنی ئەو ڕاستییە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٧ی خاکەلێوە ئەمساڵ ناوبراویان دەستبەسەر کرد و رەوانەی بەندیخانەیان کرد.

ع- ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *