ک.م.م.ک
سێشەممە ٥ی گۆڵانی ۲۷۲۳ی کوردی، لە بەردەوامی هێرشە شیمیاییەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بۆ سەر قۆتابخانەکانی کچان -ی نیاییش و مەستوورە ئەردەڵان لە سنە و قۆتابخانەی کوڕان-ی محەمەدیان و قوتابخانەی کچان-ی قودووسی کرماشان بە هێرشەکانی شیمیایی بە ئامانج گیراون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی چڕی گازی شیمیاییەوە، ژمارەیەک لە قوتابی ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.
شایانی باسە کە دوای هێرشە شیمیاییە سیستەماتیکییەکانی سەرماوەزی ساڵی ڕابڕدوو سەر قوتابخانەکانی کوردستان تا ئێستا لانیکەم یەک خوێندکار لە کوردستان گیانی لەدەستداوە و بە سەدان خوێندکاری دیکەش ژەهراوی بوون.
ع. س