سنە؛ فەریبا زەندکەریمی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک.:

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی گوڵانی ٢٧٢٣ی کوردی ، خاتوو “فەریبا زەندکەریمی”، چالاکی مافی ژنان و مامۆستای خەڵکی شاری سنە پاش ٢١ ڕۆژ دەستبەسەری ئەمڕۆ، بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تۆمان لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی ئەم شارە کە بە شێوەیەکی کاتی تاوەکو دیاریکردنی دۆخی دۆسیەکەی ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە خاتوو فەریبا زەندکەریمی لە مافە سەرەتاییەکانی دەستبەسەرکراوێک بێبەش بووە و لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە ژێر فشارێکی تونددا بووە.

ک.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *