ک.م.م.ک.:
ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٥ی نەورۆزی«ئادار» ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی، شارومەندێکی خەڵکی مەریوان بۆ جاری دووهەم لە زیندانی ناوەندی شاری مەریوانەوە بۆ دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لەم شارە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە گوازرایەوە.
پێویستە لەبیرمان بێت کە شیرکۆ ڕۆشنی لە ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ی کوردی لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری مەریوان دەستبەسەر و ماوەیەک کەس چارەنووسی نەدەزانی.
ک.ح