سزای ٦٢ ساڵ زیندانی و دورخستنەوە بۆ هەشت هاوڵاتی

ک.م.م.ک:

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانە، هەشت هاووڵاتی بە ناوەکانی ناسر ڕەزایی، وەحید چاوەران، محەممەد حەسەن حاسلی، عەزیم یادگاری، سەعدوڵڵا ئایینی، حسەێن باپیروەند، فەرشاد ئایینی و دوکتور بەختیار محەممەدزادە خەڵکی شارەکانی ئابدانان، دێهلۆران و دەڕەشەهر بە ٦٢ ساڵ لە لایەن دادگای رژیمی ئێران، سزای زیندانیان بەسەردا سەپێندرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، وەحید چاوەران بە ١٢ ساڵ زیندان و دورخستنەوە بۆ زاهیدان، ناسر ڕەزایی بە ١٢ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ کرمان، محەممەد حسەێن حاسلی بە ١٢ ساڵ زیندان و دوورخستنەوە بۆ مەشهەد، عەزیم یادگاری ١٠ ساڵ زیندان، سەعدوڵڵا ئایەنی ١٠ ساڵ زیندان، حوسێن باپیروند، فەرشاد ئایینی و دوکتور بەختیار محەممەدزادەش هەریەکەیان بە ٢ ساڵ زیندانی مەحکووم کران.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە، وەحید چاوەران، ناسر ڕەزایی و محەمەد حەسەن حاسلی کە هەرسێکیان خەڵکی ئابدانانن، ئێستادا لە زیندانی ناوەندیی حکوومەت لە ئیلام زیندانی کراون و ئەوانی دیکەش بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.

پێویستە بگوترێ ئەم هەشت هاوڵاتییە جگە لە وەحید چاوەران کە لە مانگی پوشپەڕی ساڵی ٢٧٢٣ی کوردی لە کاتی بەجێهێشتنی ئێران دەستبەسەرکرا بو، ئەوانەی دیکە ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی و هاوکات لەگەڵ بزووتنەوەی ژن، ژیان ئازادی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون.

ب.ئ

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *