هێرشی شیمیایی بۆ سەر قوتابخانه کانی کچان لە مەهاباد و سەرپێل زەهاو


ک.م.م.ک:
شەممە ۲٦ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، لە بەردەوامی هێرشە شیمیاییەکان لەلایەن دەزگا ئەمنییەتییەکانی ڕژێمی ئێرانەوە بۆ سەر قۆتابخانەکانی کچان، دەبیرستانی شافعی و دەبیرستانی حاج ساڵح شاتری و قوتابخانەی سەرەتایی ستایش لە مەهاباد و هونەرستانی کچانی مێهر پەروین له سەرپێلی زەهاو، بە  هێرشەکانی شیمیایی بە ئامانج گیراون.

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە، بەهۆی چڕی گازی شیمیاییەوە، ژمارەیەک لە قوتابی ژەهراوی بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە.

لەم ئاراستەیەدا، چالاکوانانی مەدەنی مەهاباد داوایان لە هەموو خوێندکارانی شارەکە کردووە لە دژی هێرشە شیمیاییەکانی ڕژێم تا ڕۆژی یەکشەممە، ۲۷ی خاکەڵێوە قۆتابخانەکان بایکۆت بکەن.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *