مەهسا ئەحمەدی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە ڕفێنرا

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، مەهسا ئەحمەدی دەزگیرانی حامید سەلەحشوور لە گیانبەختکردووانی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لە ئیزە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە ڕفێنرا.

بەپێی لێدوانەکانی خوشکی حامید سەلەحشوور؛ مەهسا ئەحمەدی لە کاتی گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی لەدایکبوونی ڕەزا شەریعەتی گیانبەختکردوویەکی دیکەی خەڵکی ئیزە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووسی مەهسا ئەحمەدی بەدەستەوە نییە.

حامید سەلەحشوور گەنجێکی ٢٢ساڵ تەمەنی خەڵکی ئیزە کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی٢٧٢٢ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە کوژرا. ناوبراو لەو خۆپیشاندەرانەیە کەبەپێی کوتەی بنەماڵەکەی، لەسەردەمی دەستبەسەری لەژێر ئەشکەنجەدا کوژراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *