ک.م.م.ک:
بەپێی هەواڵەکان، ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، دادگای ئینقلابی ئیسلامی شاری شەهریار، مورتەزا سەیدی چالاکی کرێکاری خەڵکی شاری کامێران ـیان بەتۆمەتی سازکردنی گرووپ لەژێر ناوی یەکێتیی کرێکاری بەئامانجی تێکدانی ئەمنییەتی وڵات بانگهێشت کرد.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم چالاکە کرێکارییە دەبێ ڕێکەوتی٦ی گوڵان لە دادگای ئینقلابی شاری شەهریار ئامادە بێت.
شیاوی باسە، ناوبراو لە ڕەزبەری ساڵی پار هەربەم تۆمەتەوە بۆ لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی ٢ی شاری قودس بانگهێشت کرابوو.
جێی بیرهێنانەوەیە، مورتەزا سەیدی لە خاکەلێوەی ساڵی ٢٧٢٢ی کوردی، لەگەڵ چەندد چالاکی کرێکاری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و ١٩ی گوڵانی هەمان ساڵ بەدانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە زیندانی ئێڤین ئازاد کرا.
ق.ش