ک.م.م.ک:
چوارشەممە ٢٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی دلێر مەردووخی بلۆگەر و فۆتۆگرافەری خەڵکی مەریوان کەلە ڕەوتی ناڕەزایی نیشاندانەکانی ڕێبەندانی ساڵی پار لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو، پاش تێپەڕینی پتر لە دوومانگ دەستبەسەری هێشتا چارەنووسی ناڕوون و هەڵپەسێردراوە.
شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ماوەی ڕۆژانی دەستبەسەری توانیبووی چەندد جار لەڕێی تێلەفوونەوە بەکورتی قسە بکات بەڵام هیچ زانیارییەکی لە تۆمەتەکانی و حوکمەکەی و شوێنی ڕاگیرانی نەدرکاندووە و لە هەموو مافە سەرەتاییەکان بێبەری کراوە.
ق.ش