ک.م.م.ک:
شەممە١٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، بۆ جاری دووهەم هێرشی کیمیایی بۆ سەر خوێندنگا ئامادەگییەکانی پەروین ئیعتسامی و بنت ولهۆدا لە دیواندەرە هاتە ئاراوە.
شیاوی باسە تا ئێستە ڕێژەیەکی بەرچاو لە قوتابیان لە نەخۆشخانە خەوێنراون.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە مامۆستایان بە چڕی ژەهراوی بووە و لە ئایی سیی یوو خەوێنراوە.
شیاوی باسە کە هێزە حکوومەت بە جلی مەدەنییەوە هەنووکە لە نەخۆشخانەن.
ق.ش