ک.م.م.ک:
پێنجشەممە١٧ی خاکەلێوەی٢٧٢٣ی کوردی، دوو هاوڵاتی خەڵکی سەقز بەناوەکانی ئەفشین فەلاحی٢٢ساڵ تەمەن و مەهدی ڕەحمەتی٢٣ساڵ تەمەن لە ڕووداوێکی گوماناوی و نادیاردا لە بەنداوی عەباس ئاوا خنکان.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتیانە دوو کۆڵبەر بوون و تا ئێستە غەواس و مەلەوانە شارەزاکان بەدوایاندا دەگەڕێن و هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
شیاوی باسە کە، ساڵانە ڕێژەیەکی بەرچاو لە کۆڵبەرانی کورد لەو سنوورە دەستکردانەی لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانەوە سازکراون بەتەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سنوورییەکان، تەقینەوەی مین، کەوتنەخوار لە بەردەڵان و بەرزاییەکان، کەوتنەخوار بۆ ناو ڕووبارەکن و خنکان، سەهۆڵبەستن و بەستەڵەک و… گیانیان لەدەست دەدەن.
ق.ش