ک.م.م.ک:
بەپێی زانیارییەکان، عادڵ نەدیمی هاوڵاتی خەڵکی کامێران و دەرچووی بواری ئاوەدانکردنەوە، دیسانەوە لە زیندانی فشافوویەی تاران بۆ لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعات.
بەپێی زانیارییەکان، ئەم هاوڵاتییە بەمەبەستی قەبووڵکردنی حوکمی زیندان و لێدان و ناڕەزایی نیشان نەدان و بەدوادانەچوونی دۆسیەکەی، ئەشکەنجە و لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێکراوە.
شیاوی باسە، عادڵ نەدیمی پێشووتر لەلایەن دادگای ئینقلابی تارانەوە بەتۆمەتی سووکایەتت کردن بە خامنەیی، دەکارکردنی وشەی پێچەوانەی یاساکانی سیستەم ٢ساڵ زیندانی تەعزیری و ٢٠ قانچی مەحکووم و ئەو حوکمەیش لە ٣ی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو پێی ڕاگەیەندراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە، ناوبراو لە ١٨ی بەفرانباری٢٧٢٢ی کوردی، لە شەقامی موژدەی تاران لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر و پاش مانگێک ئەشکەنجە و لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئەمنییەتییەوە بۆ زیندانی فشافوویە ڕاگوازرا.
ق.ش