ک.م.م.ک
چوارشەممە ۱٤ی خاکەڵێوەی ۲۷۲۳ی کوردی، دوو مامۆستایی ئایینی بە ناوەکانی مەلا فەرەج ئەحمەدی و مەلا عەبدولقادر قادی خەڵکی شاری سەردەشت لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لە مەهاباد دەستبەسەر و گوازرایەنەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێ ڕاپۆرتەکە، ناوبراوەکان بەبێ فەرمانی دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
شایانی باسه تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ شوێنی ڕاگرتن و چارەنووسی ناوبراوەکان هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
ع. س


