ڕاپۆرتی پێشێلکاری مافی مرۆڤ لە مانگی مارس ۲۰۲۳، هەوڵ و تێکۆشانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانە و بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتەکانی ئەم ڕێکخراوە مافی مرۆڤییە کۆ کرداوەتەوە.
ئەم ڕاپۆرتە بە هۆی ئیزن پێنەدانی حکوومەتی ئێران بە ڕێکخراوە و گرووپە ماڤی مرۆییەکان، ڕاپۆرتێکی تۆکمە و تەواو نییە و تەنیا بەشێک لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستان دەخاتەڕوو.
حکوومەتی ئێران لە دەسپێکی هاتنە سەرکاری بە دەستبەسەر کردن، حووکمی زیندان، ئەشکەنجە و سێدارە و … مافی مەدەنی، سیاسیی و کۆمەڵایەتی خەڵک بە تایبەتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان پێشێل دەکات .پێشێلکاری ماڤی ڕادەربڕین، پێشێل کردنی مافی ژیان و ئەمنییەتی تاکەکەسی و هەڵاواردنی حکوومی بابەتگەلێکن کە ڕۆژانە لە لایەن حکوومەتەوە جێبەجێ دەکرێن.
ئێعدام
لەم مانگەسیاسەتگەلی ئێعدامی هاوڵاتیان هەروا بەردەوام بووە، بە چەشنێ کە لەم مانگەدا ۱۶ کەس ئێعدام کراون، هەروەها ٤ كەسیش حووكمی ئێعدامیان بەسەر دا سەپێندراوە، رێژی ئێعدام هاوڵاتیان بەرەو بەرزبۆنە.
دەستبەسەری و زیندان
لەم مانگەشدا هەروەها دەستبەسەری و زیندانی کردن بەشی هەرە زۆری ئامارەکان لە خۆ دەگرێ، بەشێوەیەک کە لەم مانگە دا بە گشتی ٣٧ کەس لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەستبەسەرکراون.
که لە ناویان دا ١٣ کەس حووکمی زیندانیان پێدراوە.
رێژەی گیراوانی ژن ٤ کە هەر ٤ کەسیان حووکمی زیندانیان بەسەرداسەپێندراوە.
کۆڵبەر و کاسبکار
کۆڵبەرەکان کە وەکوو هەردەم دەکرێنە ئامانجی ڕاستەوخۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لەم مانگەیش دا ٣ كۆڵبەر و كاسبكار بە گرانی بریندار کران ون.
خۆکوژی
ڕێژەی خۆکوژی هاوڵاتیان ڕوو لە هەڵکشانە و شایەتی زۆربوونی خۆکوژی بە تایبەتی لە ناو منداڵان بووین. لەم مانگە دا ١ ژن کوژاو، ١ ژنی تر خۆی کوشتووە هەروەها ١ پیاو خۆکووژی كردووە.
مین
بە پێی زانیاری گەیشتوو بە کۆمەڵەی ماڤی مرۆڤی کوردستان لەم مانگە دا بە هۆی تەقینەوەی مین ٢ کەس بەگرانی بریندار بوون.
لە بەردەوامی سیاسەتی سیستماتیکی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ لە ناوبردنی گەلی کورد لەو بەشە لە کوردستان ٦ کەس لە خەڵکی سیویل تەقەی لێکراو گیانی لە دەستدا هەروەها هەوڵاتكی دەستبەسەركراو بەهوی بێبەشی ڵە یارمەتی پزیشكی ژیانی لە دەستدا.
لە کۆتاییدا کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە کۆمەڵگا و نەتەوەی کورد دەکات، بۆ دەستڕاگەیشتن بە مافی یاسایی و سرووشتی خۆیان لە هەوڵدان دابن و هەر چەشنە پێشێلکارییەکی مافی مرۆڤی بڵاو بکەنەوە و بۆ گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی ئازاد تێبکۆشن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان