مردنی گوماناوی هاوڵاتییەکی ژنی ونبوو

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی، تەرمی هاوڵاتییەکی ژن بەناونیشانی سەرشین پیرە ٣٥ساڵ تەمەن خێزاندار و خەڵکی گوندی بێساران سەربە شاری مەریوان لە بەنداوی گاڕانی شاری مەریوان دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی پزیشکی یاسایی هۆکاری مردنی ناوبراوی بەهۆکاری پڕووکانێ کەبەهۆی گوشار بۆ کۆئەندامی هەناسەدان ڕاگەیاندووە.

جێی سەرنجە تاکاتت ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە ناونیشان و پاڵنەری بکوژەکە بەدەستەوە نییە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *