کرماشان؛ هاووڵاتییەک بە بەندکردن و قەدەغەی ڕویشتن بۆ دەرەوەی وڵات


سزا درا
ک.م.م.ک

بەپێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سینا کاکی خەڵکی شاری کرماشان،  بۆ ماوەی ۷ مانگ زیندانی کردنی تەعزیری و هەروەها سزاکانی  تر بەسەردا سەپێنرا.

شایانی باسە ناوبرا بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە ڕژێم، لەلایەن دادگای ئینقلاب لە شاری کرماشان بە ۷ مانگ بەندکردنی تەعزیری، دوو سال قەدەغەی ڕویشتن بۆ دەرەوەی وڵات و هەر وەها سزای دوو ساڵ بێبەشکردنی لە ئەندامێتی پارت و ڕێکخراوی سیاسی و کۆمەڵایەتی مەحکووم کرا.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *