ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە، هاووڵاتییەک بە ناوی شیلان کوردستانی خەڵکی سنە لەلایان لقی یەکی دادگای ئینقلاب-ی حکوومەتی ئێران لە سنە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی، بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گووپی ژنان-ی ژێڤانۆ و پرۆپاگاندە دژی سیستم بە گشتی بە سێ ساڵ و ٤ مانگ بەندکردنی تەعزیری سزادرا.
جێی باسە کە شیلان کوردستانی لەمانگی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە لەشاری سنە دەستبەسەر و دوای لێپرسینەوە بە دابینکردنی بارمتە ئازادکراوو.
ع. س